وێبلاگی کاتی سایتی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ

وێبلاگی کاتی سایتی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ

Sunday, May 24, 2015

لە کێلەشین چ باسە؟ کێشمەکێشی نێوان حدکا و پ.ک.ک


 :NNSROJ لەم ڕۆژانەی دواییدا، لە بەرزاییەکانی کێلەشین، ئاڵۆزییەک لە نێوان پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران[PDKI] و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان[PKK] هاتۆتە ئاراوە.
ئەگەرچی لە میدیاکانی باشووردا، هەواڵگەلێک سەبارەت بە “گەمارۆدرانی پێشمەرگەکانی حدکا”، “ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی براکوژی” و “ئاستەنگرانی خەباتی ڕۆژهەڵاتبڵاوبۆوە بەڵام بەرپرسانی دوو لایەنی ئاماژەپێکراو، لە وتووێژ لەگەڵ ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژدا هەواڵی لەم چەشنە بە “ناڕاست” لەقەڵەم دەدەن و باس لە بەرقەراربوونی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن.

ڕۆستەم جەهانگیری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەمبارەوە بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژی وت کە چوونی ئەو پۆلە پێشمەرگەیان بۆ کێلەشین، ئاساییە و هەر ساڵ بە مەبەستی جیاجیا، پێشمەرگەکانیان دەچنە ئەو شوێنانە و “کاری تەبلیغی و تەشکیلاتی” دەکەن بێ ئەوەی “قەت” کێشەیەک هاتبێتە پێش.
ڕۆستەم جەهانگیری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەمبارەوە بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژی وت کە چوونی ئەو پۆلە پێشمەرگەیان بۆ کێلەشین، ئاساییە و هەر ساڵ بە مەبەستی جیاجیا، پێشمەرگەکانیان دەچنە ئەو شوێنانە و “کاری تەبلیغی و تەشکیلاتی” دەکەن بێ ئەوەی “قەت” کێشەیەک هاتبێتە پێش.
ناوبراو دەڵێ بە پێچەوانەی ساڵەکانی پێشوو، ئەمجار بە هۆکارێکی بە گوتەی ئەو نادیار، کێشە لە نێوان پێشمەرگەکانیان و گەریلاکانی پەکەکە هاتۆتە ئاراوە و حدکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، پێوەندی بە کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە گرتووە بەڵام وەڵامیکی ئەوتۆیان بۆ دانیشتن وەرنەگرتووە.
بە گوتەی جەهانگیری، کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە وەڵامی داونەتەوە کە تا گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی حدکا، دانیشتنێک لەنێوان دوو لایەن ساز نابێ.
دەمهات عەگید”، وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانیش سەبارەت بەو مژارە، دەڵێ کە لە ڕاستیدا هیچ کێشەیکی بنەڕەتی بوونی نییە و ئەم مەسەلەیە لە خۆوە لە لایەن هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە لایەنێکی دیار، گەورە کراوەتەوە.” عەگید دەستپێکی کێشەکە بۆ ئەوە ڕێگەگرتنی گەریلاکانی حیزبەکەی بە پێشمەرگەکانی حدکا بۆ کردنەوەی گومرگ لە نزیک شوێنی گەریلاکان”ی خۆیان دەگێڕێتەوە.
ناوبراو هەواڵی “گەمارۆدران”ی پێشمەرگەکانی حدکا لە لایەن گەریلاکانی پەکەکەی بە ناڕاست لەقەڵەم دا و وتی کە پێشیان بە وەرگرتنی گومرگ لەو شوێنە گرتووە بەڵام بە پێشمەرگەکانیان ڕاگەیاندووە کە شوێنی تریان بۆ دەستنیشان کردوون تا لەوێ کاری خۆیان بەردەوام بکەن”.
ڕۆستەم جەهانگیریش هەواڵەکانی پێوەندیدار بە “گەمارۆدران”ی پێشمەرگەکانیان و “چەک کێشان” ڕەتدەکاتەوە بەڵام قبووڵی دەکات کە پێشمەرگەکانیان فشاریان لەسەرە تا شوێنەکە چۆل بکەن.
جەهانگیری هەروەها سەبارەت بە ئەگەری کردنەوەی بنکە و وەرگرتنی گومرگ لەو شوێنە دەڵێ کە ئێمە تا ئێستا لەسەر ئەوە ساغ نەبۆتەوە کە بنکەی داییمی لەو شوێنە بکەنەوە بەڵام ئەگەر بڕیار بێ ڕۆژێک بنکەیەک لەم شوێنە دابنێین، حەتمەن لەمبارەوە لەگەڵ پەکەکە مەشوەرەت دەکەن.
ناوبراو بەم شێوەیە بەردەوام دەبێ و دەڵێ “مەسەلەی گومرک و کۆکردنەوەی یارمەتی شتێک نییە کە بە ڕۆژێک و دوو ڕۆژ بیری لێبکرێتەوە” و هاوکات وتیشی کە ئەگەر بنکە دابنێن و گومرک وەرگرن، ئەو کارە لە خاکی ئێراندا و لەسەر سنووری ئێران دەکەن گەرچی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە “هەتا ئێستا ئەوەمان نەکردووە”.
ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حدکا، سەبارەت بە پێکهێنانی گۆڕانکاری لە شێوازی خەباتی حیزبەکەیدا دەڵێ کە “ئێمە بڕیارمان داوە کە بە شێوەیەک گۆڕانکاری بەسەر خەباتدا بێنین، بەجۆرێک کە چالاکتری بکەین کە نە حەساسیەتێک بۆ باشوور دروست بێ نە زیان بەهیچ لایەنێکی دیکە بگەیەنێ.”
جەهانگیری سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریش وتی کە “ئەوەی کە بڵێی خەباتی چەکداری دەست پێبکەینەوە نا، ئێمە شوعارەکەمان دیارە، ئەویش ئەوەیە کە لە هەموو شێوازەکانی خەبات ئیستیفادە دەکەین، هەوڵیشمان دوورخستنەوەی خەباتە لە شەڕی چەکداری، مەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، ئەگەریش هێرشمان بکرێتە سەر ئەوا هەقی دیفاع بۆ هەموو لایەک هەیە، دەنا وەکی دیکە نەزەرمان نییە لە شەڕایەتی ئێستادا خەباتی چەکداری بکەین”.
ناوبراو هەروەها باس لەوەش دەکات کە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگای دیالۆگ بەردەوامە.
زانیارییەک کە دەمهات عەگیدیش بە گوتنی ئەوەی کە “هەر لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییشدا چەندین جار یارمەتی ئەوان[پێشمەرگەکانی حدکا]مان داوە بۆ گەڕانەوە بۆ ناو رۆژهەڵاتی کوردستان” جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کێشەی ئەمجارە ڕاستەوڕاست پێوەندی بە شوێنی وەرگرتنی گومرکەوە هەیە نە هیچ پرسێکی تر.”
عەگید دەنگۆکانی پێوەندیدار بە ئەگەری سەرهەڵدانی “شەڕی براکوژی”، بە دوور لە ڕاستی دەزانێ و دەڵێ کە “ئێمە وەکوو پەکەکە بە هیچ جۆرێک رێگە بە هاتنەئارای شەڕ لە نێوان دوو پارتی کوردی نادەین” و لە کۆتاییدا دەڵێ کە حیزبەکەی، ئێستا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، لەگەڵ بەرپرسانی حدکا خەریکی وتووێژە.


No comments:

Post a Comment